هه‌موو کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری هه‌مه چه‌شنه‌ی به‌سه‌ر دێت، چ ئه‌و کۆمه‌ڵه دواکه‌وتوو بێت یان پێشکه‌وتوو و ئه‌و گۆڕانکاریانه هه‌مه لایه‌ن ده‌بێت وه‌ک گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ده‌بنه هۆی دروست بوونی کۆمه‌ڵێ هه‌ڵس وکه‌وت و ڕه‌فتاری نوێ. هه‌ندێک له‌وانه گونجاوو په‌سه‌ندن له‌ناو کۆمه‌ڵ و هه‌ندێکی تریش خراپن و ده‌بنه هۆی لادان و هۆکارێک له هۆکاره‌کان. کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤیی له‌و گۆڕانکاریانه بێبه‌ش نییه و بۆته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی باش و هه‌ندێ دیارده‌ی خراپ له‌ناو تاکه‌کانی ئێمه به‌تایبه‌تی لای لاوان، یه‌کێک له‌و دیارده خراپانه بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کانه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ کردووه به‌تایبه‌تی گه‌نج. ئه‌گه‌ر بێت‌و له ڕوانگه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه ئێمه هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه بخه‌ینه ڕوو ئه‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:
*واڵابوونی سنووری ئێران له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و که‌می چاودێری ده‌وڵه‌ت و سستی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سنور کار ده‌که‌ن بۆته هۆی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و مادانه.
*ڕاگه‌یاندن وه‌ک هۆکارێک ئه‌کرێ دوو لایه‌ن بێت لایه‌نی باش، که هه‌وڵ بدات بۆ ده‌رخستنی کاریگه‌ری خراپی ماده هۆشبه‌ره‌کان، به‌ڵام تا ئێستا ڕاگه‌یاندنی خۆمان نه‌یتوانیوه ئه‌و ڕۆڵه باشه ببینن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج دوورخه‌نه‌وه له‌به‌کارهێنانی.
*زیاد بوونی ڕێژه‌ی ده‌ست به‌تاڵ به‌تایبه‌ت له‌ناو لاوان‌دا، ئه‌مه هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج ڕوو بکه‌نه به‌کارهێنان و بازرگانی کردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌کان.
*له کوردستان ئه‌گه‌رچی ئاگاداری ئه‌وه‌ی هه‌یه، که ئه‌و مادانه زۆر به‌ڕێکی له سنوره‌کانه‌وه دێنه کوردستانه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌کی باش کۆنترۆڵی بازرگانی کردن بکات و ئه‌وانه‌ی به‌کاری دێنن ده‌ستگیریان بکات.
*هه‌موو کێشه‌یه‌ک یان دیارده‌یه‌کی نامۆ و خراپ چۆن هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌کرێ خاڵی چاره‌سه‌ریشی بۆ دابنێی، بۆیه بوونی ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌یه و به‌ره‌و بلاوبوونه‌وه ئه‌ڕوات، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌کرێ چاره‌سه‌ری به‌م شێوه‌یه بکرێتبه: